Kurdistan Press - بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی

واخەریکە رۆڵی دادگای فیدڕاڵی لە پرۆسەی سیاسی عێراق قورساییەکەی لە دامودەزگا یاساییەکانی تر زیاتر دەردەکەوێ. 

مەبەستی دادگای فیدڕاڵی لە دەرکردنی بریارو راسپاردەکانی، پیشان دانی هێزی یاساو سەروەر کردنی قانون و دەستوورە. دەستوورێک کەمتر لایەنێکی عێراقی تەواو پێوەی پابەندە و رۆژبەرۆژ زیاتر دەخرێتە پەراوێزەوەو کاری پێناکرێت، بەتایبەتی لە لایەن هێزە میلیشیاکانی سەربە تەوژم و ئاڕاستە سیاسیە جیاوازەکانەوە. 

دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق بەهۆی پێکهاتە تایبەتیەکەی و تێپەڕاندنی چەندین هەورازونشێوو رووداوی سیاسی نەخوازراو، دۆخێکی ناسەقامگیرو پڕلە هەڵکشان و داکشانە. 

گەرەکە دادگای فیدڕاڵی لە دەرکردنی بریارو راسپاردەو یەکلایی کردنەوەی پرسە سیاسیەکاندا وردبینترو هۆشیارانەتر رەفتار بکات و لە مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسەکاندا تایبەتمەندێتی کۆمەڵگای عێراقی لەبەرچاو بگرێ و وریا بێت بریارەکانی ئاڵۆزی تائیفی و ئەمنی لێ نەکەوێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه