Kurdistan Press - سپی بوونەوەی درۆی شاخداری بوونی ئیسرائیلیەکان لە هەولێر سپی بوونەوەی درۆی شاخداری بوونی ئیسرائیلیەکان لە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سپی بوونەوەی درۆی شاخداری بوونی ئیسرائیلیەکان لە هەولێر

ماوەکانی رابردوو هەندێ سەرچاوەی مێدیای چەواشەکاری کوردی زمانی هەرێمی کوردستانی بەکرێگیراوی وڵاتانی ئیقلیمی دوور لە هەموو بەرپرسیارەتی و  ئەرک و رەوشت و ئیتیکيتێکی رۆژنامەوانیەوە، لە فوویان دەکردە بۆق و کەرەنا بەوەی هەولێر پڕ بووە بە جاسوسی ئیسرائیلی.!

ئەم مێدیا کونە درۆیانە بێ ئەوەی شەرم دایانگرێ دەهۆڵی بوونی ئیسرائیلیەکانیان لە هەولێر دەکوتا ولە ژێرەوە خرابوونە خزمەت جێ بەجێ کردنی ئەجیندای وڵاتێکی هەرێمیەوە. 

وەک دەرەنجامی ئەم هەڵاوبەزمو هاشوهوشە مێدیایەش، بینیمان چۆن شاری هەولێر لە لایەن ئێرانەوە موشەک باران کراو زەرەروزیانێکی زۆریش بەر چەندین موڵکوماڵی خەڵکی کەوت و ترسودڵەوراوکێ و تۆقاندنێکی زۆریشی لێکەوتەوە. 

بەدەر لە گشت ئیعتباراتێک، کردەی بەشێکی زۆری ئەو دەزگاو ناوەندە مێدیانەی دەربەست و چاوبەست خراونەتە خزمەت جێبەجێ کردنی ئەجینداکانی ئێران و وڵاتانی ئیقلیمیەوە، رێک دەچێتە خانەی خیانەت و پشت کردنە هەرێمی کوردستان و   دژایەتی هاوڵاتیان و پیرۆزیە نەتەوەیی و نیشتیمانیاکانەوە و بەهیچ شێوەیەک پاساوی بۆ ناهێنرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه