Kurdistan Press - دۆخی ناوخۆی یەکێتی دۆخی ناوخۆی یەکێتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆخی ناوخۆی یەکێتی

دۆخی ناوەخۆی یەکێتی

 

ئەو دۆخەی بە هۆی ململانێی باڵ و شەڕە دەنووک و چرنۆکی دەستەگەریەوە تووشی یەکێتی هاتووە، هیچ مانایەکی بۆ ( یەکێتی) بوونی ئەم هەموو باڵ و ئاڕاستەو کوێخا و دەستەگەریە ناوەکیەی ئەم حزبە نەهێشتۆتەوە. 

 

بە درێژایی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد هەر حزب و گرووپێکی سیاسی نەیتوانیبێ خاوەنی یەکەیەکی بەهێزی سەنتەرالیزم و سەرۆکێکی کارامەو لێهاتوو و خاوەن کاریزماو ئەزمونی سیاسی بێت، درەنگ یا زوو ڕیزەکانی لەبەر یەک هەڵوەشاونەتەوەو داڕماوە. 

 

دوورکەوتنەوەی هەر حزبێکی کوردی لە درووشمە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و خاوێن رانەگرتنی پەرێزو لەبیرکردنی بنکە جەماوەریەکەی و پەت پەتێنی سیاسی و جرت وفرتی ئەملاو ئەولا، دواجار وەک پەتایەکی کوشندە حزبی بەرەو نەمان و لەناوچوون و لەتوپەت بوون بردووە. 

 

ئەو حاڵەتەی یەکێتی نیشتیمانی، یەکەم جارو دوا وێنەی ئەم واقعەی حزبێکی پڕ لە دەستەگەری و ململانێی ئاڕاستە و شەڕە دەنووک و بەرژەوەندگەرای فرە سەرۆک و سەرکردەو کوێخا نیە و دواجار لێکترازان و بچووک بوونەوەی لێدەکەوێتەوەو دەبێتە پەرەگرافێک لە مێژووی رزگاریخوازی کورد لە باشوری کوردستاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا