Kurdistan Press - مێدیای بێ دایکوباوک مێدیای بێ دایکوباوک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مێدیای بێ دایکوباوک

مێدیای بێ دایکوباوک

 

بەشێکی سەرەکی ئەو بابەت و هەواڵ و دەقانەی لە رووبەری مێدیای بێ دایکوباوکەوە بڵاودەکرێنەوە، بمانەوێ و نەمانەوێ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە ئاسایشی کۆمەڵایەتیەوە هەیە. 

 

ئەمان وەک ئەوەی هەنگوێنیان لە کونەدارا دۆزیبێتەوە،  دژایەتی کردنی  سەرلەبەری حکومەت و دامودەزگا ڕەسمیەکانی بە ئەرکی خۆیان دەزانن. 

 

دەرەنجامی ئەم شێوازی کارکردنەش شتێک نیە جگە لە ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و بەگژیەکداکردنی چینوتوێژە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان و دروست کردنی جەمسەربەندی جڤاکی. 

 

بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما، تۆمەت بەشینەوە،  جنێوفرۆشی، تۆمەتی خیانەت و خستنە پاڵی بێ بنەما، ئیدیعای درۆ، درۆسازی و درۆکردن بە دەم خەڵکانی ترەوەو…هتد بەشێکن لەو نەهجەی مێدیای نابەرپرسیار و دژەئارامی و بەکرێگیراو، بە سوود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسی و دوورلە بەرپرسیارەتی یاسایی، جڤاکی و ئەخلاقیەوە پێڕەوی کردووەو بەداخەوە  ئێستاشی لەگەڵدابێ بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا