Kurdistan Press - پاڤڵ و قوباد بۆ وادەکەن؟ پاڤڵ و قوباد بۆ وادەکەن؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پاڤڵ و قوباد بۆ وادەکەن؟

پاڤڵ و قوباد بۆ وادەکەن؟

 

دوای کۆچی دوایی مام جەلال کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هیوای ئەوەوە بوون کورەکانی مام جەلال لە پێناویەکڕیزی و تەبایی و یەکدەنگی کوردەوە، بارزانی وەک سەرچاوی بریاری سیاسی  و مامی گەورەیان هەڵبژێرن.

 

کوردستانیان بە هیوای هەڵاتنی ئاسۆیەکی گەشەوە بوون لەبەردەم پرسی کورد و تەبایی و تۆڕ هەڵدانی موتەکەی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان و  سەرخستنی بیرۆکەی هاوبەشی سیاسی لە عێراقێکی فیدراڵ و پڵۆراڵدا. 

 

 

بەڵام  بەداخەوە رووداوەکانی دوای کۆچی مام جەلال، دۆخی فرەکوێخایی لە سلێمانی لێکەوتەوەو هەر ئەم فرەکوێخاییە تۆختر لە جاران و دواتر گواسترایەوە نێو ریزەکانی یەکێتی و سیاسەتی پێرەوکراوی ئەم حزبە لەدوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە گیرۆدەی ئەم دەردو ڤایرۆسە بوو. بۆیە تابەمرۆش دەگات هێشتا تەوژمی ئەم دونیابینی و  مۆدێلی ئیدارەدان و  رۆشنبیریە زاڵەبەسەر زۆنی سەوزدا. 

 

قوباد و باڤڵ لە بری هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کەلێن و درزەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کارکردن بۆ رێکەوتن لەسەر پرسەکانی تایبەت بە هەرێم بە گشتی  و کۆشش کردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و خزمەتی کوردستانیان، ئێستاکە کەوتوونەتە ژێر هەژمون و سیاسەتی وڵاتانی هەرێمیەوە. 

 

پاڤڵ و قوباد بەوەوە گەورەو جوان نابن دژایەتی بارزانی بکەن. پرۆژەو مەبنای هزرو دونیابینی بارزانی هەڵگری خەسڵەتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و زامنی یەکڕیزی و هێمای سەرکەوتنی کوردە لە بەغدا. 

هیچ کەس لە دژایەتی کردنی بارزانی قازانجی نەکردووە تا ئەمان بیکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا