Kurdistan Press - رێکخستنەوەی بازاڕ هەنگاوێک بەرەوسەقامگیری نرخی شتومەک رێکخستنەوەی بازاڕ هەنگاوێک بەرەوسەقامگیری نرخی شتومەک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێکخستنەوەی بازاڕ هەنگاوێک بەرەوسەقامگیری نرخی شتومەک

رێکخستنەوەی بازاڕ هەنگاوێک بەرەوسەقامگیری نرخی شتومەک

یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی حکومەت چاودێری کردنی بازاڕو نرخی شتومەک و پێداویستیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیانە. 

لە دۆخی قەیراناوی و تەنگژەی ئابوریدا، بۆ رێگەگرتن لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری نرخی شتومەک، ئەرکی حکومەتە لە رێگەی دەرکردنی رێنمایی و دامودەزگا لۆکاڵیەکانیەوە چاودێری چڕی بازاڕ بکات. 

چاودێری کردنی بازاڕ گەرەکە بە ئاراستەی رێگەگرتن بێ لە بەرزونزمی نرخی کەلوپەل و پێداویستیەسەرەکیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان. 

بەمجۆرە حکومەت رێگەلەوەدەگرێ هەندێ بازرگانی چاوچنۆک و هەلپەرەست لە رێگەی گڵدانەوەو شاردنەوەی کەلوپەل و پێداویستیە سەرەکیەکانەوە،یاری بە نرخەکان بکەن و  نرخ و جۆرو جۆرێتی کاڵاکان بخەنە ژێر رکێف و کۆنترۆڵی خۆیانەوە و یاری بە ژیانی خەڵکەوە بکەن. 

لەکاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە قەیرانێک و تەنگژەیەکی ئابوری و نشوستی داراییەوە، ئەگەر حکومەت دەستوبرد لە چاودێری بازاڕ و بەدواداچوون بۆ دەرەنجامی هەنگاوەکانیەوە نەکات، هەمیشە کۆمەڵە کەسانێکی چاوچنۆک و تێرنەخۆرو هەلپەرەست،  هەوڵی شاردنەوەو دواتر خستنەبازاڕی کاڵاکان دەدەن و لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و بێویژدانی سڵ لە هیچ بەدکرداریەک ناکەنەوە. 

بە چاودێری کردنی بازاڕ حکومەت ئەم ئامانجانە دەپێکێ:

 ⁃ بەئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی هەڵئەستێ  

 ⁃ نرخەکان بە نزمی ئەهيڵێتەوە

 ⁃ پشتگیری چینی کەم دەرامەت دەکا

 ⁃ رێگە لە قورغکاری و گەندەڵی دەگرێ

 ⁃ سەرپێچیکاران و ئەوانەی پێشێلی یاساورێنماییەکان دەکەن رووبەرووی یاسا و لێ پێچینەوەو بەرپرسیارەتی  دەکات. 

 ⁃ رێگە لە بێسەرووبەری و بەرەڵایی بازاڕ دەگرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا