دواجار باڵێک لە شەقەی باڵیداو وەدەرنرا
یەکێتیەکان بە گشتی و بەشێک ئەندامانی سەرکردایەتی هەر خۆیان بوون وەک نەریتێک دیاردەی “ هاوسەرۆکی” یان درووست کرد و بۆ یەکەم جار ئەم فۆڕمە لە سەرۆکایەتیەیان پەیرەو کرد.
داهێنان لە دونیای سیاسەت و کاری سیاسی ئەگەر خێر و بێری بۆ بەرژەوەندی گشتی تیابێت، کارێک و هەنگاوێکی جوان و جێی دەستخۆشی لێکردنە. بەڵام ئەگەر بۆ رازی کردنی باڵ و نەهێشتنی باڵ باڵێن و شەڕەدەنووکی دەستەوباڵ و کەم کردنەوەی ئەگەری پێکداهەڵشاخێن و ململانێ بێت، دواجار کێشەی تێدەکەوێت و هەرەس دەهێنێ و دووکەڵەکەی دەچێتە چاوی هەمووانەوە.
یەکێتی هەر خۆی ئەم شێوازە لە ئیدارەکردنی حزبی پەیرەوکرد و وەک دیاردەیەکی ناشرینی سەرۆکایەتی ویستی بە حیساب خۆی لەگەڵ باهۆزی دیاردەی “ هاوسەرۆکی” رابهێنێ ، کەچی دواجار فەشەلی هێنا و خراپ تێی کەوت.
جووتە براو ئامۆزاکان نەیانتوانی لەگەڵ ئەم شێوازە لە سەرۆکایەتی کردنە رێ بکەن و تووشی پێکدادانی بەرژەوەندیەکانیان بوون و هەندێکیان ئەوانی تریان لە گۆڕەپانە وەدەرنا.
ئێستا دوای ئەم هەموو بینەو بەردەو باڵ باڵێن و تەڵاقدانی سیاسیە دەیانهەوێ دەستە چەورەکانیان بە پارتی و شەخسی سەرۆکی حکومەت بسڕنەوە و بە هەرجۆرێک بێت خۆیان لەو کێشە قووڵەی کەوتۆتە نێوانیان رزگار کەن و هەر رۆژەو بەزمێک دروست دەکەن و بەندو بالۆرەیەک دەهۆننەوە.
ئەمان بەم جۆرە دەیانهەوێ فۆکسی ناکۆکیەکان لەسەرخۆیان لابدەن و ڕای گشتی بەمەوە چەواشەبکەن.
کێشەی هاوسەرۆکەکان کێشەی ناوماڵی خۆیانەو دوورو نزیک پەیوەندی بە کەسانی تر و دەروجیران و شەخسی سەرۆکی حوکومەتەوە نیە.
وەڵام بدەوه