Kurdistan Press - خۆنمایشکردن لە پانتایەکی بەرتەسکدا خۆنمایشکردن لە پانتایەکی بەرتەسکدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خۆنمایشکردن لە پانتایەکی بەرتەسکدا

خۆنمایشکردن لە پانتایەکی بەرتەسکدا

جووڵەو مانۆڕی سیاسی بەشێکی دانەبڕاون لە دونیای سیاسەت و سەرلەبەری کایەی سیاسی. 

لە پشت هەر جووڵەو چالاکی و مانۆڕێکی سیاسیەوە کۆمەڵێک بکەرو کاراکتەر هەن بە پێی کات و ساتی گونجاوو هەست پێکراوەوە خۆیان نمایش دەکەن. 

ئەم نمایشە بەشێکە لەو خۆدەرخستنەی کایەی سیاسی پێویستی پێیەتی و پاسیڤ بوون و لە جووڵەکەوتن لە دونیای سیاسەت بە هیچ شێوەیەک جێگەی نابێتەوە. 

جووڵەو چالاکی لە رووبەری کاری سیاسیدا ئەگەر لە پێناو چاکەی گشتی و بەرژەوەندی کۆمەڵگادا ئاڕاستەیەکی درووست وەرنەگرن، دواجار هەم بە زیان بۆ خودی بکەری سیاسی و هەمیش بە زیان بۆ کۆمەڵگا دەشکێنەوەو دەرەنجامەکانی پێش بینی نەکراون. 

قوباد و پاڤڵ لە بری هەنگاونان بۆ دۆزینەوەی گرێ کوێرەکان و چارەسەری ئەو دۆخەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا پەکخستووە، سەرلەبەری جووڵەو چالاکیەکانیان لە دەور گرژترکردنی بارودۆخی سیاسی هەرێم چڕ کردوونەتەوە. 

جووتە برا لە جیاتی هەنگاونان بەرەو گفتوگۆی ڕاستەقینەو دەرهێنانی دۆخی هەرێم لەو  حاڵەتە چەقبەستووییەی خۆیان هۆکاری درووستبوونین، رێگەی  نانەوەی گرژی و ئاڵۆزیان گرتۆتەبەرو بەردەوامن لەسەر تەبەنی کردنی گوتارێکی پەرتکەر و تێکدەری یەکڕیزی لە پێناو سەپاندنی بیروڕاکانیان پەیوەست بە چۆنیەتی ئیدارەدانی هەرێم. 

بەردەوامبوونی ئەو دۆخە زیانی زیاتری هاوڵاتیانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیانی لێدەکەوێتەوەو نابێتە فاکتەری چارەسەر و لە دوورمەودادا زیانی زیاترو چەقبەستوویی زێدەتری بەدوادا دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه