مرۆڤ بە درێژایی تەمەنی و لە میانەی کایەی ژیاندا بە پرۆسەیەکی قورسی پەروەردەیی، خوێندن، ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و ئابوریدا تێدەپەرێ و دەکەوێتە ژێر کاریگەری دەوروبەریەوەو....ھەورازو نشێوی زۆر دەبینێ، ھەڵبەزو دابەزی زۆر دێتە سەر رێگای، جاری وایە سەختی و ئاڵنگاریەکان برستی لێدەبرن و جاری واش ھەیە دەبن بە پەند و ئامۆژگاری و دواجار ستراکتۆری ئەو مرۆڤەی لێی بەرھەم دێ، تێکەڵەیەکە لە زۆر فاکتەر و ھۆکارو پێشینەو ھزرو بیری جۆراوجۆرەوە.
ئێمە بمانەوێ و نەمانەوێ کەسایەتیمان لە ژێر ھەلومەرج و ژینگەو پەروەردەو کۆنتێکستی جیاوازدا فۆرم دەگرێ و پێ دەگات.
مەرج نیە ئەوەی تۆ بیری لێدەکەیەوەو ھەوڵی بۆ دەدەی و کردووتە بە ئامانجی ژیانت و نانەوێ لێی داببڕێی، ھاوتەریب بێ لەگەڵ ویست و خواست و داخوازیەکانی کۆمەڵگا و لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی هەموواندا کۆک بێت و بێتەوە و ھاوئاھەنگ بێت.
وەڵام بدەوه