Kurdistan Press - یەکبوون و یەکڕیزی یەکبوون و یەکڕیزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکبوون و یەکڕیزی

کورد لەوەتەی مێژووی بۆ نووسراوەتەوە جۆرێک لە هەستیار بوونی پێوەدیاربووە بەرامبەر بە پرسی یەکریزیەوە. 

لەوەتەی کورد هەیە پەرتەوازەیی دەردێکی کوشندەو فاکتەرێکی بەرچاوی پاشەکشەو بەرەو پێشەوەنەچوونی دۆزی رەواکەی بووە. 

یەکبوون و گرتنەبەری تاکە ئاراستەی سیاسی بۆ گەلێکی بەشمەینەتی کورد بەهۆی بەکرێگیراوی لە نێوریزەکانیەوە، هەمیشە لە قۆناغی خواست و ئومێدو ئارەزوورکاندا ماوەتەوەو لە چوارچێوەیەکی تەسکدا قەتیس ماوەتەوە. 

کورد بەهۆی ئەو دابەشکاریە بێویژدانیەی  لەلایەن زلهێزەکان بە گشتی و قەوارەی زولم و ستەمکاری وڵاتە ئیقلیمیەکانەوە بەسەریداهاتووە،  ئێستاشی لەگەڵدا بێ نەیتوانیوە ریزە نەتەوەییەکانی یەکبخات و بیخاتە خزمەت پرسێکی گەورەی نیشتیمانی و نووسینەوەی چارەنووس و هەنگاونان بەرەو سەربەستی و ئازادیەوە. 

دەبووایە کورد بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمکاریە مێژووییەی لێی کراوە،  لەهەموو ئەو نەتەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین زیاتر بە تەنگ یەکریزیەوە بووایە و کاری  جدی بۆ بکردایە. 

لێ مخابن ئەزمون پێمان دەڵێ و مێژووش بۆمانی سەلماندووە،  بەهۆی ئامادەیی کۆمەڵە خۆفرۆش و بەرژەوەندپەرەست و  بەکرێگیراوو ئەڵقەلە گوێی نێو ریزەکانی کورد خۆیەوە، گەلی کورد، سەرباری هەموو تراژێدی و کۆسپ و تەگەرەکانەوە بەردەوامە لەسەر دانی باجێکی قورس لە پێناو ئازادی و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و یاسایی و ئاساییەکانیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا