Kurdistan Press - ھەڵبژاردن ھەڵبژاردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەڵبژاردن

ھەڵبژاردن دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوە بۆ دواوەو ئاوردانەوە لە دوێنێ و بە داوەر کردنی ویژدانی زیندووەوە. 

ھەڵبژاردن ھەلێکە ھەموو رۆژ دووبارە نابێتەوە.  ئامرازێکە تیایدا مرۆڤ دەرفەتی ئەوەی بۆ دەرەخسێ ھەڵە و راستی لەیەکتر جیاکاتەوە. بگەڕێتەوە بۆ دواوەو ئاوڕ لە رۆیشتوو بداتەوەو کارو بەرھەم و دەرەنجامەکان ھەڵسەنگێنێ و ئەوە ھەڵبژێرە زۆرترین سود بە خۆی یا بە کۆ دەگەیەنێ.  

ھەڵبژاردن پرۆسەی ھەڵاوێردکردنی راستیە لە لاری و خواری چەوتیەوە. دەرکەوتنی حەقیقەتی رابردوو و ھەڵوەستەکردنە لەسەر ئێستاو  سەرمایەگوزاری و بەرنامەرێژیە بۆ داھاتوویەکی جوانتر و  نە ھێشتنی ھەڵەکانی بەردەم   ئاراستەیەکی تازەو ناوازە و کردنەوەی دەرگا کڵۆم کراوەکانە. 

ھەڵبژاردن دەستەواژەیەکە لە گەڵ عەقڵ و مەنتیق و ناخی مرۆڤی ئازادو سەربەستدا ھاوتەریب و ھاوئاراستەو ھاوبیرە و پردی پەڕینەوەیە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی ترەوە.  

ھەڵبژاردن مسۆگەر کردنی ئاییندەیەکی باشترو سڕینەوەی چەوتیەکانی رابردووە. 

ھەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسیە لە پاڵ ئامادەیی تاکەکانەوە، زامنی ھێنانە کایەی دۆخێکی گونجاوترو ئاسودەتری سایکۆلۆژی و  ھێمنی و  سیحری کردنەوەی گرێ و گۆڵ و  بەخشینی تروسکایی ئومێدە لە کاتی رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی نێو تونێلە داخراوەکاندا. 

ھەڵبژاردن لە وڵاتانی پێشکەوتووی شارستانی، دەرفەتێکی زێڕین و  کەرنەڤالی دیموکراسی و بەخشینی دڵنیایی و ئاسودەیی و چەکەرەکردنی مافی ھەڵاوێردکردنی ( باش) لە ( خراپە).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه