ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی ساڵی 1991 خاڵێکی وەرچەرخان و یەکلاکەرەوەی گەورەبوو لە دیرۆکی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورددا بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی.
خرۆشی جەماوەری کوردستان بە سەرجەم چینوتوێژەکانەوە و لە میانەی حەماسێکی سەرتاسەری نەتەوەیی دژی زەبروزەنگ و ستەمی بەعس لە ساتەوەختێکی مێژووییدا روویدا و لە چاوتروکانێکدا عەرشی دیکتاتۆریان لەرزاند و دواجار تەخت و تاراجی رژێمێکی داپڵۆسێنەری شۆفینیان لە کوردستان سەرەوژێر کرد.
کوردی باشور هەر لە سەرەتای دامەزراندنی وڵاتی عێراق و بەزۆر لکاندنی ئەم بەشەی کوردستان بە بەشە عەرەبیە شۆفینیەکەی ئەوساوە، کەوتنە بەر فشارو زەبروزەنگ و ستەمی نەتەوایەتی و شاڵاوی وێران کردن و بە سوتماک کردنی خاکەکەیانەوە.
لە بەهاری 1991دا کوردان بە ورەیەکی پۆڵایین و ڕقێکی ئەستوور و گیان لەسەر دەستان و حەماسێکی نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕیەوە بەرەو رووی بەعسە عەفلەقیەکاندا تەقینەوە.
لە ڕاپەڕیندا کوردان حەقیقەتی مەسەلەیەکی رەوای نەتەوایەتی و نیشتیمانیان دووپات کردەوەو سەلماندیان کورد هەرگیز مل بۆ زولم نادات و ژێردەستی و زولم و ستەمی نەژادی ڕەت دەکاتەوەو ئامادەنیە تاسەر بۆ دیکتاتۆریەت و ملهوڕی و شۆفینیەت سەرشۆڕکات و مل بدات و خۆی تەسلیم بکات.
وەڵام بدەوه