هەموو جۆرە یاریەکی فکری لە دۆمینەوە بگرە تا شەترەنج و دامەو…هتد بۆ کات بەرسەربردن و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەو کاتانەیە مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەیدا بۆی دێتە پێشەوە.
جگەلەمەش ئەم جۆرە یاریە دوو قۆڵی و چەند قۆڵیانە وەک عادەت لە نێوان ئەو کەسانەدا ئەنجام دەدرێن جۆرێک لە هاوڕێتی و نزیکایەتی یا خزمایەتیان لە نێواندا هەیە و دەیانەوێ کاتێکی “ خۆش “ پێکەوە بەسەر بەرن.
ئاساییە بەشداربووانی یاری بە هۆی پێک نەهاتن یا ناکۆکی لەسەر پرۆسەی یاری و دەرەنجامەکان لە یەکتر تووڕە بن و ببێ بە دەنگە دەنگ و دەمەقاڵەیان. لێ جێگەی سەرسووڕمانە ئەم تووڕە بوونە پەل بکێشێ بۆ ڕااکێشانی چەک و بەرزکردنەوەی چەک بەرووی یەکترو کوتەک و چەقۆ وەشاندنەوە.
دیاردەی چەک هەڵگرتن و گڵدانەوەی چەکی بێ مۆڵەت لەو کۆموڵگایانەی پێشینەی تووندوتیژی تیایاندا بەربڵاوە، هەموو جار دەبێتە هۆی روودانی نەخوازراوی کوشتن و بڕین و تووندوتیژیەوە.
ئەگەر دامودەزگا پەیوەندی دارەکان لە رێی دادگاکانەوە سنوورێک بۆ ئەم دیاردە ناشرینە دانەنێن، گومانی تێدانیە ئەم جۆرە رووداوانە تەشەنە دەکەن و لێکەوتەی خراپتریان لێ دەکەوێتەوەو ئاسایشی کۆمەڵگاش دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
وەڵام بدەوه