پێکھاتەو ستراکتۆری سروشتی هەندێ لە مرۆڤەکان وایە، بە درێژایی ژیان کێشەیەکی بنەڕەتی و ئەزەلی لەگەڵ حەقیقەتەکانی ژیان ھەیە و بۆ خۆ دەربازکردن لێیان، پەنادەبەنە بەر ھۆنینەوەی حیکایات و چیرۆک و پینەوپەڕۆکردنی راستیەکان و بەخشینی فۆرمێکی تر پێیانەوە.
پاڤڵ تاڵەبانی ئەگەر بە تەنگ یەکڕیزی و تەبایی ڕیزەکانی گەلە و خەمی نیشتیمانیەتی، ئەوە گەزو ئەوە ئەرز.
بۆ لە جیاتی مل دان بۆ دامودەزگا قەزایی و یاسایی و گەڕانەوە بۆ دەزگا دادوەریەکانی حکومەتی هەرێم بە بۆنەو بێ بۆنە لە رێی قیژەقیژ و هاشوهوشی ئیعلامیەوە دەتەوێ کێشەکان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە؟
ئەم مێتۆدەی پاڤڵ بۆ دەربازبوون لە قەیرانە ناوەخۆییەکانی یەکێتی گرتوویەتەبەرو دەیهەێ گێژاوی ناوەخۆی پێ داپۆشێ، دواجار نەک هەر بۆ یەکێتی بەڵکو بە زیانی گەورەش بۆ دەڤەری سلێمانی و گەرمیان دەشکێتەوە و دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.
وەڵام بدەوه