Kurdistan Press - زۆری و بۆری رێکخراوەکانی کۆمەڵگە زۆری و بۆری رێکخراوەکانی کۆمەڵگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زۆری و بۆری رێکخراوەکانی کۆمەڵگە

زۆری و بۆری رێکخراوەکانی کۆمەڵگە

یەکێک لە تایبەتمەندیە زاتیەکانی کۆمەڵگە مەدەنیەکان بوونی ژمارەیەکی زۆرە لە کۆمەڵەو دەستەو سەندیکا پیشەیی و مەدەنیەکان لە پانتای کاری کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ئابوری و سیاسیدا. 

 

ئەرکی ئەم کۆمەڵەو رێکخراوانە نوێنەرایەتی کردن و بەدەنگەوە هاتنی خواست و داواکاریەکانی هاوڵاتیان بە گشتی و چینو توێژە دیاریکراوەکانە لە بوارێکی دیاری کراوی پەیوەست بە کاری ئەم رێکخراوانەوە.

زیاد لەمەش رێکخستن و ئاڕاستەکردنی ئەرکو بەرپرسیارەتیەکان و رێ گرتن لە ئاڵۆزی و فەوزا لە کاتی داواکاری و نارەزایەتیەکان، ئەرکێکی لە پێشینەی ئەم رێکخراوانەیە. 

پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دۆخێکی ئاڵۆزی زۆری و بۆری هێناوەتە کایەوە. 

بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان تەنیا ناوێکن و دێیەکی وێران. 

بەشێک لەمانە نەک هەر توانای رێکخستن و نوێنەرایەتی کردنی کۆمەڵگەو تاکەکانیان نیە، بەڵکو بوونەتە بارگرانی و تەنیا بە ئاراستەی دابین کردن و دەست خستنی بەشە بودجەو کۆمەڵێک پۆست و ئیمتیازاتەوە لێرەولەوێ چالاکی دەنوێنن. 

هەژمونی ئەم زۆری و بۆریە بۆ جڤاکێکی وەک کوردستان، نەک پێویست نیە بەڵکو ئەوەی هەشە پێویستی بە رێکخستن و دوبارە هەڵسەنگاندن و چاوپێداخشاندنەوە هەیە، بە جۆرێک ئەرکوبەرپرسیارەتیەکان دیاری بکرێن و ئاڕاستەی کار کردن و ئامانج لە دامەزراندنیان بزانرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا