Kurdistan Press - کارەساتەکانی هاتوچۆ کارەساتەکانی هاتوچۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەساتەکانی هاتوچۆ

سەرباری دروست کردنی دەیان رێگەوبان و  بونیادنانی چەندین تونێل و پردو بەرزەپردو رێگای لاوەکی و سەرەکی لە گۆشەوکەناری کوردستان، ئەوە رووداوەکانی هاتوچۆن بوونەتە پەتای ناشرینی هاتوچۆو سیمای شارو شارستانیەت لە هەرێمی کوردستانەوە. 

نەبوونی هۆشیاری هاتوچۆو پەروەردەی جوانی کۆمەڵایەتی و ئایینی و غیابی هەست کردن بە بەرپرسیارەتی دهەمبەر کۆمەڵگاو تاکەکانەوە، تا دێت لە رووداوەکانی هاتوچۆو کێشە کۆمەڵایەتیەکان رەنگ دەداتەوە و رۆژانە بینەرو بیسەری دەرەنجامە دڵتەزێنەکانین. 

دەرهاوێشتەکانی ئم رووداوانە لە هەرێمی کوردستان سیمایەکی ترسناکە بە رێگاوبانەکان بە گشتی و ئاستی ماهیەتی پێشکەوتن و شارستانیەتی کۆمەڵگەی کوردی بەخشیوە. 

چەمکەکانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری هاتوچۆو پەروەردەو  ئاگایی ئایینی و سەرخستنی نەریتە جوانەکان و ئارام گرتن لە کاتی دروست بوونی کێشە، لە زۆربەی هەرە زۆری رووداوەکان دوورمان دەخاتەوە. 

جڤاکی کوردی پێویستی بە سەرلەنوێ دارشتن و گەنگەشە کردنی چەمکەکانی بەرپرسیارەتی و هۆشیاری و رۆشنبیری و ئەرکناسی و ئاشناکردنی تاکەکانە بە ماف و بەرپرسیارەتیەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا