Kurdistan Press - هەلومەرجە گۆڕاوەکان هەلومەرجە گۆڕاوەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەلومەرجە گۆڕاوەکان

ئاستی بیرکردنەوەو هزری مرۆڤی ئەم سەردەمە بێگومان لە رووی هۆشیاری و تێگەیشتن و پێگەیشتن و پانتای چالاکی و مەودای بڕین و رووبەری بریاردان و باش و خراپ لێک جیاکردنەوە،  جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ ئەو گۆشە نیگا کلاسیکە چەقبەستووەی جاران هەیە. 

زۆر شت هەن مرۆڤایەتی جیل و دوای جیل لە قۆناغە زەمەنیەکانی رابردوو گیرۆدەیان بوو و توانای بڕینی سنوورەکانی بیرکردنەوەی نەبوو و لە بازنەیەکی داخراو بە دەور شتەکان و کەسەکان و ئایدیۆلۆژیەکان و دیاردەو حاڵەتەکان دەخولایەوە.

بۆیە

زۆر زەروورە بریار بەدەستان، بەرپرسان و سیاسیەکان، کارگوزاران و ئەوانەی دەیانەوێ ناویان لە مێژووی مرۆڤایەتی بە درەوشاوەی بنووسرێتەوە، لە هەر هەنگاوێکی هەڵێنراویان رەچاوی هەلومەرجە گۆڕاوەکانی کۆمەڵگا، هۆشیاری گەل و ستراکتۆر و بناغەی کۆمەڵگای سەردەم و جیهانگیری و کۆی کۆنتێکستەکانی ژیانی ئێستا بکەن. 

پێویستە زۆر وردبینتر لە جاران لە کاتی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ئاڵنگاریەکانی ژیان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پرسە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگا و ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان، بریار دەربکەن.

لەمەش زیاتر پێدڤیە دوور کەونەوە لە ئاڵۆزکردنی دۆخە هەستیارەکان وزاڵ کردنی بەرژوەندیە تاکە کەسیەکان بەسەر بەرژەوەندی گشتیدا...ئەمە کارێکی مەحاڵ و نەکردەنی بێ، ئەگەر مرۆڤ خۆی بە دڵسۆزی خاک و نیشتیمان  وگەلی شەکەت و هیلاک و ماندووی خۆی بزانێ  ودوورکەوێتەوە لە بازاری موزایەدەکردن بەسەر یەکتریەوە...

مرۆڤە گەورەکان مێژوو دەنووسنەوە، چاوەروانی نووسینەوەی میژوو ناکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا