بە دیجیتال کردنی سیستەمی موچەدان
یەکێک لە دەرهاوێشتە بەرچاوەکانی شۆڕشی زانیاری و پێشکەوتنەکانی هاوچەرخ، بە دیجیتال کردن یا باشتر بڵێین بە ئەلەکترۆنی کردنی سیستەمی بانکیە.
بەئەلەکترۆنی کردنی سیستەمە بانکیەکان یەکێکە لە سیما هەرەجوانەکانی کارگێڕی و داراییەوە.
لە سیما هەرە بەرچاوو جوانەکانی پێشکەوتنی هاوچەرخ، گەشەی کارگێری و ئیدارە و رایی کردنی کاروئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی رۆژانەیە لە رێگەی کارپێکردنی سیستەمێکی پتەوو کارای دیجیتاڵی و گێڕانەوەی کاتێکی زۆر بۆ فەرمانبەران و یەکە ئیداریەکان و دامەزراوە حکومیەکانەوە.
سەرباری ئەمەش سیستەمی دیجیتاڵی یارۆمەتیدەرە لە بواری بە ئەرشیف کردنی بەڵگەنامەو نووسراوە فەرمی و نافەرمیەکان و هەڵگرتنی بە شێوەیەکی رێک و پێک و نەهێشتنی ئەو هەموو رۆتێنیاتەی ساڵانێکە بە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم پەلەکردن لە رایی کردنی کاروباری هاوڵاتیان لەقەڵەم دەدرێت و سیمایەکی ناشرینی بە ئیدارە بەخشیوە.
بەدیجیتالی کردنی سیستەمی موچەش لە پاڵ بە ئەلەکترۆنیکردنی کەرتی کارگێڕی، دەرخەری نیەت پاکی حکومەتی هەرێمە لە ڕایی کردن و ئاسانکاری کردن بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و سیستەمی موچە بە تایبەتی.
زیاد لەمەش ئەم هەنگاوە بەردەبازێکی گەورەیە بە ئاڕاستەی دامەزراندنی سیستەمێکی سەقامگیری دارایی و بەرچاوروونی زیاتر لە کاتی مەچەداندا.
سەرباری ئەم ئاسانکاریەش کاتێکی زیاتر بۆ فەرمانبەرانی کەرتی بانک و دامەزراوە داراییەکان دەگەڕێتەوەو سیمایەکی هاوچەرخیش بە شێوازی مەچەوەرگرتن و بانکەکان دەبەخشێت.
وەڵام بدەوه