پیادەکردن و ئامادەکاریە ئیداریەکان بۆ کارپێکردنی هەژماری من لە سیستەمی بانکی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکیتر لە بە دامەزراوەیی بوون و هاوچەرخ بوون نزیکمان دەکاتەوە.
کارپێکردنی “ هەژماری من” لە دونیای بانکداری و دامەزراوە دارایی و ئابوریە جیهانیەکان هێمای پێشکەوتنی سیستەمی ئیداری و بانکیەکانە و لە چەندین رووەوە بە قازانجی حکومەت و دامەزراوە داراییەکان و لە سەرووشیان موچەخۆران و هاوڵاتیان دەشکێتەوە.
کارپێکردن بەم سیستەمە تا ئاستێکی بەرچاو:
ـ کات بۆ هەموو لایەک دەگێڕێتەوە.
ـ رۆتینیاتی ئیداری ناهێڵێت.
ـ قەرەباڵغی بەردەم بانکەکان کەم دەکاتەوە
ـ دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەبەخشێ.
ـ فشار لەسەر حکومەت کەم دەکاتەوە
ـ جۆرێک لە ئاسوودەیی بە فەرمانبەران دەبەخشێت.
ـ گوشاری سەر فەرمانبەرانی بانکەکان ناهێڵیت.
ـ سیمایەکی جوانی شارستانی بە بانک و شارو بەردەم بانکەکان دەبەخشێت.
سیستەمی “هەژماری من “هێمایەکە بۆ نیەت پاکی حکومەت بە ئاڕاستەی نەهێشتنی کێشەوگرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی موچەو لالێ کردنەوەی یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی بەردەم هاوڵاتیان لە کاتی وەرگرتنی موچەدا.
ئەم مۆدێلە هێمایەکە بۆ زیاتر بە دامەزراوەیی کردن و پێشخستنی سیستەمی موچەوەرگرتن و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی کەرتی بانکداری و هەنگاونان بەرەو گەشەی ئابوری و ئیداری هاوچەرخەوە.
وەڵام بدەوه