مانای مانا چیە؟
ئاڵۆزترین پرسیاری ژیان پەیوەستە بە دۆزینەوەی مانای ( مانا)وە.
بۆ دەبێ بۆ هەموو شتەکان و رووداوەکانی ژیان مانایەک بدۆزینەوە؟
چەمکی مانا لە گۆشەنیگایەکی فەلسەفیەوە چۆن راڤەی بۆ دەکرێ؟
مانا پەیوەندیەکی تاکرەهەندە لە نێوان دوو رووداو یا ئەزمون، لە قوڵایی هزروخەیاڵی مرۆڤدا دروست دەبێ و گەشە دەکات.
بۆ نمونە ( ئا) رووئەداو دواتر ( ب) ش روو ئەدا. روودانی ئەم دوو پیتە ( حاڵەت یا دیاردە) بە جۆرێکە دەتوانین بڵێن روودانی ( ئا) هۆکارو فاکتەری پاڵنەری روودانی ( ب)ە.
دواجار ئەم پرۆسەیە وامان لێدەکات لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا پەیوەندیەک بونیاد بنێین و بەمجۆرە وێنای بکەین:
( ئا) هۆکاری لە دایکبوونی ( ب)ە.
بەڵام ئەگەر لە میانەی هاتنەکایەی ئەم دوو رووداوەی سەرەوەدا، ( ج)یش لە دایک بێت، هاوکێشەکە ئاڵۆزی تێدەکەوێ و توانای راڤەکردنی کۆی گشتی پرۆسەی روودانی رووداوەکان و لەدایکبوونەکان سنووردار دەکەوێ و لە خاڵێکدا دەوەستێ.
دواجار بە هۆی بێتواناییمانەوە لە گەڵاڵەکردنی راڤەکردنێکی عەقڵانی و حیساب بۆ کراوو گشتگیردا، دەگەینە دەرەنجامێک پێمان وایە رووداوی ( ج)، حاڵەتێکی خراپ و نەرێنی و زیانبەخش و پر مەترسیە و بە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەرلەبەری پانتای بیرکردنەوەو رووبەری ژیان وێنای دەکەین.
زیانباربوون و ئاڵۆزیەکش زیاتر پریەەندی هەیە بە سنوورداربوونی تواناکانمان لە بواری بەدەستەوەدانی راڤەکردنێکی عەقڵانی سەبارەت بە هۆکارەکانی رووداوی ( ج).
لەم دیدەوە ئەشێ مرۆڤ بەر لە رووداوە چاوەروان نەکراوەکان هەمیشە بە بەرچاوروونی و دیدێکی قووڵ و هۆشیاری و پێشینەیەکی ئەزمونگەراوە لە هۆکاروفاکتەرەکانی رووداوەکان بروانێ و راڤەی قووڵیان بۆ بکات، بۆ ئەوەی بە حەپەسان و سەرسوورمان و بێ دەسەڵاتیەوە چاوەروانی رووداوی چوارەم و پێنجەمیش نەکات و دەستەوەستان و بێ پلان نەکەوێتە دوای رووداوەکانەوە.
وەڵام بدەوه