Kurdistan Press - لیستی جیاوازی هەڵبژاردن لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا لیستی جیاوازی هەڵبژاردن لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

لیستی جیاوازی هەڵبژاردن لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا

لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا بوونی فرەیی لە لیست و حزبی جیاواز، یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکیەکانی دیموکراسی. 

لەم سیستەمەدا هەرحزبێک نوێنەرایەتی چینوتوێژی جیاواز و دونیابینیەکی جیاواز دەکات، بە بێ هەوڵدان بۆ رەت کردنەوەو مل شکاندنی یەکتر. 

سیستەمە دیموکراسیەکان رێگەی دروست کردنی لیستی جیاوازی هەڵبژاردن، کاندیدی بێلایەن و سەربەخۆ و فرەحزبی بە شێوەیەکی یاسایی  بۆ کۆمەڵگا فەراهەم و زامن کردووە.  

فرەحزبی  وەک یەکێک لە سیماکانی دیموکراسی و ڕاوفکرو دونیابینی جیاواز،  رێگەخۆشکەرە بۆ پتەوبوونی حوکمرانیێکی سەرکەوتوو و تەندروست، دوور لە سیاسەتی خۆسەپاندن و تاکڕەویەوە. 

لەهەرێمی کوردستان هەر لەساڵی 1991 ەوە  چەندین حزب و لیستی سەربەخۆ لە هەناوی دیموکراسیەکەی هەرێمدا لە دایک بوون.  

بەڵام ئەم زۆری و بۆریەی لە بواری  حزب و گرووپ و لیستەوە سەری هەڵدا و دواتر لە حاڵەتەوە بوو بە دیاردە، مخابن نەیتوانی کۆمەڵگەی کوردی لە رووی پێشکەوتن و هۆشیاری سیاسی و گەشەی ئابوریەوە پێش بخات. بە پێچەوانەوە  ئەم دیاردەیە کرا بە ئامرازێک بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و گڵدانەوەی سەرمایەو پارەو پوڵ و کاری بیزنس و سەرمایەداریەوە. 

ئەم دیاردەیە وەک پەتایەکی کوشندەو فاکتەری پاشاگەردانی نەک هەرێمی لە پێشکەوتن خست، بەڵکو دوچاری چەقین و پاشاگەردانی و ئاڵۆزی و سست بوونی بونیادی ئابوریەکەیەوە کرد و بوو بە لەمپەر لەبەردەم  بەرەپێشەوەچوون و پێشکەوتنی جڤاکی کوردیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه