Kurdistan Press - بڕیاری دادگای پاریس هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی حوکومەتی هەرێم بڕیاری دادگای پاریس هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی حوکومەتی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری دادگای پاریس هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی حوکومەتی هەرێم

هەرێمی کوردستان دەمێکە بە تەنگ گەیشتنی چارەسەرەوەیە لەگەڵ بەغدا بۆ یەکلایی کردنەوەو رێککەوتنی یەکجارەکی تایبەت بە سەرجەمی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداو هەولێرەوە. 

حوکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کابینەی نۆهەم لەوەتەی دەست بەکار بووە، دەیان وەفدی ناردۆتە بەغدا بۆ رێککەوتن  و دەرکردنی یاسای نەوت و غازەوە. 

ئەم کابینەیەی حوکومەتی هەرێم بە درێژایی چوار ساڵی رابردوو لە رێگەی چەندین دەست پێشخەریەوە هەوڵی جدی و شێلگێرانەی داوە  کيشە هەڵواسراوەکانی نێوان حوکومەتی ئیتیحادی و هەولێر لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆی جدیەوە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوەو ئەم دۆخە نەخوازراوەی لێک تێنەگەیشتن کۆتایی بێت. 

لەم سەرووبەندەدا بڕیاری دادگای پاریس هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێ و هەردوولا پابەند دەکات میکانیزمێکی گونجاو بۆ مەسەلەی  فرۆشتنی نەوتی هەرێم بدۆزنەوەو کارەکان بە هەماهەنگی یەکترەوە بێت و بگاتە ئەنجام. 

دەرەنجامی هەوڵ و ماندووبوونەکانی حوکومەتی هەرێمە سەرۆک وەزیرانی نوێ بە جدی نیازپاکی خستۆتەڕوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی یەکجاری و گواستنەوەی دۆخەکە بە ئاقارێکی باشترو هیوابەخشترو سەقامگیرترەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه