Kurdistan Press - هەرێمی کوردستان مل نادات هەرێمی کوردستان مل نادات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان مل نادات

هەرێمی کوردستان ماڵی گشت کوردێکی نیشتیمانپەروەرو خاوەن ویژدان و پەرێزپاکە. 

کوردستان موڵکی کوردستانیان و بەرەنجامی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان و ماڵوێرانیە. 

هەرێمی کوردستان بەری رەنج و خەبات و تێکۆشان و ماندووبوونی هەموو ئەو جوامێرانەیە بە خوێن و ئارەقە و درووشمی نەسرەوتن تا سەرکەوتن و گیانفیدایی و لە خۆبووردووییەوە لە شەوەزەنگە تاریکەکانی سەردەمی داگیرکاری و ستەمی نەتەوایەتی و مقاوەمەی شاروشاخ و بەرەنگاری شۆفینیەت و خۆسەپێنی نەژادی بەعس، کۆڵیان نەداو خوێنیان بەخشی. 

هیچ کوردێکی دڵسۆزی نیشتیمان، هیچ تاکێکی بەئەمەک و تینووی ئازادی و ژیانی سەربەستی لەژێر هیچ فشارو هەژمون و چاوسوورکردنەوەیەکی دەرەکی یا ناوەکی بەکرێگیراو یا کەلەکەبوونی کێشە ناوخۆییەکان، نابێت ئاوات بە سەرشۆڕی یا لە خراپترین حاڵەت مڵدان بە کەڵەگایی یا سەپاندنی حوکوم و هێزو ئایدیای دەرەکی و نامۆ بە کوردەوە بخوازێ. 

کوردستان بەوەیەوە جوانە ئێمەی پەرتەوازەو پەرتکراو یەک بگرین، یەکبین، ڕیزەکانمان یەکخەین و یەک هەست و یەکدەست و یەک هەڵوێست بەگژ سەرجەم ئەو پلان و پیلان و دەسیسە گوماناویانەدا بچینەوە دەیانهەوێ بمانگێڕنەوە دۆخی ژێردەستی و دەستەمۆیی و لێسەندنەوەی شوناسی نەتەوەییمان. 

هەرێمی کوردستان پێگەو قەوارەو یەکەیەکی یاسایی و دەستووری دانپانراوەو هەرگیز هەڵناوەشێتەوەو کۆڵ نادات. 

کوردستان شوناسێکە بە خوێن هاتۆتەدەست و بە زیندوێتی و بەهێزیش دەمێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا