Kurdistan Press - قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم هی هەمووانە قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم هی هەمووانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم هی هەمووانە

بوونی کێشەو گرفت و ناهەمواریە سیاسی و ئابوریەکان لە هەموو کۆمەڵگا و وڵاتاندا هەن. هیچ سیستەمێکی حوکومرانی نادۆزیتەوە بە دەست دەیان کێشەوە گیری نەخواردبێ و رۆژانە وەک لەمپەر لەبەردەم گەشەی وڵات و پێشکەوتندا قوت نەبنەوە. بەڵام بوونی کێشەو گرفت و ئاستەنگ و لەمپەرەکان نابنە هۆی ئاوات خواستن بە وێران بوونی وڵات و داڕمانی کۆمەڵگاو هان دانی هاوڵاتیان بە ئاڕاستەی نانەوەی ئاژاوەو گێرەشێوێنیەوە.   

هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی یاسایی و دەستووریە و بۆ هەمووانە و هەمووانیش خاوەنینی. هەر حزب و دەسەڵات و ئایدیۆلۆژیایەک لەسەر حوکم بێت، پاراستنی قەوارەی هەرێم وەک کیانێکی دەستوری و یاسایی ئەرکی سەر شان و بەرپرسیارەتیێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە.  

هیواخواستن بە داڕمانی ماڵ و سەرپەناو نیشتیمان و هەرێم بەهەر پاساوەکەوە بێت، رێک دەچێتە خانەی خیانەت بە نیشتیمان و خزمەت کردن بە نەیارانی کوردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا