حەقە لە دروست کردنی بەنداوەکان پەلە بکرێت تا بە زووترین کات بخرێنە خزمەت بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بەرهەم هێنانی وزەی کارەباوە.
شوکر بۆ خوای گەورە ئەمساڵ بارانێکی بە فەڕ هەرێمی کوردستانی گرتەوەو مەترسیەکانی ئەگەری وشکەساڵی ڕەواندەوە.
لە کاتێکدا بەشێکی بەرچاوی ئەفریقا و باشوری ئەوروپا بەهۆی کەمبارانیەوە رووبەرووی مەترسی وشکەساڵی و زەرەروزیانە مادیەکان بوونەتەوە، هەرێمی کوردستان لە رەحمەتی باران بارین بێ بەش نەبوو و بارانێکی بە خوڕ سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتەوەو هیوای بۆ ساڵێکی پڕ بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاوو ئاوەدانی زیندوو کردەوە.
بۆیە ئەگەر لە دروست کردنی بەنداوەکان پەلە بکرێت، دەکرێ ساڵانە بە شێوەیەکی زانستی سوود لە ئاوە گڵدراوەکان بۆ بوارەکانی کشوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی و بەرهەم هێنانی کارەبا وەبگیرێت. زیاتر لەمەش، هەرێمی کوردستان لە رووی سامانی ئاوەوە دەتوانێ بگاتە قۆناغی سەربەخۆیی و چیتر چارەنوسی ئاو بەدەست وڵاتانی دراوسێوە نەسپێردرێت و وەک کارتێکی فشار دژ بە هەرێم بەکار نەبرێت و سوودی پێویستی لێوەربگیرێت.
وەڵام بدەوه