Kurdistan Press - شازادە ئارین بۆ هاوکاری باوکی لە ئیماراتە شازادە ئارین بۆ هاوکاری باوکی لە ئیماراتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شازادە ئارین بۆ هاوکاری باوکی لە ئیماراتە

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئەو بابەتەی زۆرترین قسەی لە سەر کرابێت لە لایەن سایت و میدیاکانی ئەولا کە خۆیان پێ ڕکابەری پارتییە کاک ئارینی کوڕە گەورەی سەرۆکی حکومەتە، کە ناویان لێ ناوە شازادە ئارین. بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن،چونکە ئەوان لەسەر ئەوە ڕاھاتون گەر ھەواڵ و ڕاپۆرتێکی ئەوان پاشگرێکی بارزانی تێدا نەبێت دوو تومەن ناکات! کەس بینەری نابێت، ڤیوەکانی سفر دەبن و ئیفلاس دەکەن. 

دەڵێن سەرۆکی حکومەت لەئێستاوە کوڕی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە داھاتوو دا شوێنگرەوەی بێت، دەسەڵات وەربگرێت، ئەم قسەیە بۆ لێدان لە پارتی و ماڵی بارزانی دەکەن، بەڵام دیوێکی تری قسەکانیان بەھێزی ماڵی بارزان و پارتی دەردەخات، کە  خەڵکی کوردستان ھەتا سەدەیەکی تریش تەنھا ئومێدیان بە ماڵی بارزان و پارتی یە، ھەر لەگەڵ ئەوان دەبن، حیزبەکانی تریش لە ئێستاوە بەھۆی بێ بەرھەمی خۆیان تا سەد ساڵی تر بێ ئومێدن، ھەر لە دوای پارتیەوە دەمێنن. 

کە بارزانی نەمر دەستی بەشۆڕش کرد، سەرۆک بارزانی کوڕی ھەر لە تەمەنی مناڵیەوە دەبێتە پێشمەرگە، چەک ھەڵدەگرێت بۆ بەرگریکردن لە دۆزی نەتەوەیەکی ژێر دەست، بەدەست ھێنانی مافەکانی. کە ئەوکات سەرۆک بارزانی دوو ساڵ لە نەوەی خۆی ئارینی ئێستا بچوکتر بوو، کە سەرۆک بارزانی 16 ساڵ بوو، ئارین نەوەکەی ئێستا 18 ساڵە. مەسرور بارزانی بابی ئارین زۆر لەتەمەنی کوڕی خۆی بچوکتر بوو کە ئەویش بوو بە پێشمەرگە چوە سەنگەری شەڕەف. 

مێژووی ماڵی بارزانی دیارە، کە ھەر لەتەمەنی مناڵیەوە بە کوڕ و باوک و باپیر و باپیری دووەم سێ یەم چوارەم لەناو شۆڕش و ئازارەکانی خەڵکی خۆیان بوون، بەڵام پێمان ناڵێن مێژووی ئێوە کەی دەستی پێ کردووە، لە ھەڵبژاردنی ساڵی 1992 خەڵکی کوردستان زانی کەناوی باوکی کاک (جەلال تاڵەبانی) (حسام الدین)، ئەویش لەسەر کاغەزی دەنگ دان بینی، گەر نا خەڵک ھەر وای دەزانی تاڵەبانی ناوی باوکیەتی!. 

دوای نەخۆش کەوتن کاک جەلال تاڵەبانی، خەڵکی کوردستان زانی کە کاک جەلال تاڵەبانی کوڕێک و برازایەکی ھەیە، کە لەناو  بەھەشتی ئەوروپا تەمەنی مناڵی بەرێکرد، دواتر  ھاتنە سەر سفرەی حازر زۆری نەخایاند بوون بەحاکمی دار و بەردی زۆنی ئەولا. 
لەدوانی مردنی کاک نەوشێروان خەڵک زانی کاک نەوشێروان دوو کوڕی ھەیە، بەناوی (چیا و نما)، کە ئەوکات دەرکەوتن بۆ دابەشکردن و تاپۆکردنی میراتگری باوکیان، کە گرد و کۆمپانیا و ماڵ و موڵکی زۆر بوو. 

کەسی واش ھەیە خۆی پێ ئەمیری موسڵمانانە، ھەر خێری جیھاد جیھاد لەسەر زمانیەتی، فرمێسک بۆ خەڵکی فەلەستین دێنێتە خوارەوە، کەچی لەجیاتی ئەوەی کوڕی بنێرێتە جیھاد لە فەلەستین ناردوێتی ناو بەھەشتی کافرانی لەندەن لە بریتانیا! کەسی واش ھەبوو ھەتا دوێنێ قەرزاری نیوەی خەڵک بوو، بە پارەی خەڵک کۆشک و تەلار و پرۆژەی بۆ خۆی دانا، کەچی ئەمڕۆ ھاتووە باسی دادپەروەری و گەندەڵی حیزب و بنەماڵە دەکات، سیاسەت بە فیلەر و بۆتۆکس تێگەیشتوو! کە حیزبی خۆی داگیرکردووە لە کەسە نزیکەکانی خۆی. 

ماڵی بارزانی بەمناڵ و گەورەوە، بە باوک کوڕ و مام و ئامۆزاوە، بە باپیر و باپیری چەندەھەمە، لەکاتی خۆشی و ناخۆشی دا، لەکاتی شۆڕش و دیبلۆماسی دا، لەکاتی شەڕ و ئاشتی دا، لە بەرەی خەڵک و لە ناو ئازاری خەڵک دان خۆیان لێ جیانەکردووە.
بەڵام ئەوانیتر تەنھا لەکاتی دابەشکردن وتاپۆکردنی میراتگیری باوکیان دیاردەبن، لەکاتی بەرژەوەندیان  دەکەوێتە مەترسی و پلە و پایە و پۆستیان لە دەست نامێبن خۆیان لەبەرەی خەڵک دا دەبینن، بۆ ئەوەی شەڕ بە خەڵک بکەن نەک شەڕ بۆ خەڵک بکەن. 

لەکۆتایی دا، سروشتی کلتوری زۆربەی وڵاتانی عەرەبی وایە،  وڵاتی جێنشینن، کە ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئیڤانکا کچی لە زۆربەی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی عەرەبی لەگەڵی بوو، کە دڵنیام ئێوە تێبینی ئەوەتان نەکردووە، ئەوکات سیاسی و شرۆڤەکاری سیاسی نەبوون، تەنھا جوانی ئیڤانکاتان لەبەر چاوتان بوو، ترەمپ بۆ کوێ چوبوایە ھەر حەزتان ئەکرد ئیڤانکا لە گەڵی بێت. بەس نەخۆشیتان لەگەڵ ماڵی بارزانیتان ھەیە ، کەنەخۆشیەکی لە مێژنەیە، تا ئێستا دەرمان نەکراوە، ھەر جموجۆڵێکی دیبلۆماسی ماڵی بارزانی لەسەر شتی لاوەکیەوە دەوەستن، پێتان هەزم ناکرێت ئەوان لەکوێن و ئێوە لەکوێن، ھەر دەبێت سەری خۆتان بەرزبکەنەوە ھەتا ماڵی بارزانی ببین چونکە ئەوان لەلوتکەن بەرەو لوتکەی زیاتر، ئێوەش لە خوارەوەن ھەر بەرەو خوارەوە زیاتر دەچن.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه