Kurdistan Press - روئیای بارزانی روئیای بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روئیای بارزانی

پڕۆژەی بارزانی، پڕۆژەیەكی بۆلشەڤیزمی نەژادی، یا ھەڵگری مەعریفەی سۆسیالیزمێكی چەپگەرای ماڵوێرانكەر و چەقبەستوو لە ڕێڕەوی خوارو خێچی مێژووی مرۆڤایەتی نیە.  بەڵكو سەرۆك بارزانی ھەڵگری خەمێكی قوڵی بێ دەوڵەت بوونی نەژادی كوردەو خاوەنی پڕۆژەیەكی سادەی نیشتیمانی و نەتەوەیی و عەقڵانی و پڕ لە ناوەرۆك و مەغزاو و چەمكی بەدەوڵەت بوونەو بەر لە گەڵاڵە كردنی ھەر پێشنیازێكی یەكلاكەرەوە، بۆ ماوەیەكی درێژ بیرۆكەی پێشنیارەكە لای خۆی گڵ دەداتەوەو شرۆڤەی ڕەھەندە جیاوازیەكانی دەكات و دواتر لە كات و شوێن و ساتی گونجاودا، ئەیخاتە ڕوو، بۆ چوونە ناو گفتوگۆ و زۆرترین ڕاگۆڕینەوە دەربارەیەوە.    بارزانی بكەرێكی وشیار و بە ئاگاو دووربین و خاوەن ئەزمونە و ھەمیشە ئارگۆمێنت و بیر قوڵی و ھزر و مەعریفەی دەوڵەت سازی نەتەوەیی بە ئامانجی ڕی گرتن لە پەرتەوازەیی، بە خوێندنەوەكانیەوە دیارەو لە گەڵاڵە كردنی پارادایمە سیاسی و ڕوانگە نەتەوەیی و دیسكۆرسە نیشتیمانیەكانیەوە، ڕەھەندگەرایەوە ھەوڵ ئەدات بە پێكھێنانی كۆدەنگی نیشتیمانی و لە خۆ گرتنی فرە بۆچوونەكان و ڕەتكردنەوەی ڕادیكالیزمی ھزری و ئایدۆلۆژی، باز بە سەر فكری (نیمچە دەوڵەت) دا باوێت.  ئەو بكەرێكی پۆپۆلیستی ڕەگەزپەرەست و شۆفینی نیە. بەڵكو ھەردەم خوازیارە ھەوڵەكان بە ئاراستەی پێك ھێنانی بیرۆكەی درووست كردنی نیشتیمانێكی بەھێزو پتەوی سیاسی، كۆ كاتەوە و ماناو مەغزای پێ ببەخشێ.   بارزانی هەرگیز لە تەحەدا و ڕووبەڕووبوونەوەكان نەترساوەو ناترسێ و پێی وایە دۆزی كورد دۆزێكی ڕەوای نەتەوەیی و سیاسی و نیشتیمانی و دیرۆكیە و تا كورد نەبێتە خاوەن قەوارەیەكی سیاسی دانپیانراوی نێودەوڵەتی، دۆزی كورد تا چەند سەدەی تریش لە حەڵقەیەكی داخراوو چەقبەستووی ھەرێمی و لۆكاڵیی بێ روحیدا ئەخولێتەوەو ناگاتە ئامانج. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا