ئەمڕۆ مەراسیمی ناشتنی دیێگۆ جۆتا بەڕێوەچوو، و ئامادەنەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو مەڕاسیمە بووە جێگای باسی زۆرینەی خەڵک و پێگە جیهانیەکان.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بەخێرایی هەواڵێکی لەسەر ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، و گوتیان کە رۆناڵدۆ نەیویستوە کەش و هەوای مەڕاسیمەکە تێکبدات، و سەرنجی ئامادەبوان بۆ لای خۆی رابکێشێت بۆیە بڕیاریدا کە ئامادە نەبێت.
هەروەها لە دوایین هەواڵی رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی هاتووە کە ئامادەنەبوونی کریستیانۆ لە پرسەی جۆتا و براکەی دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێکی تایبەتی خۆی، کە ئەویش شۆکبوونی رۆناڵدۆیە بە کۆچی دوایی جۆتا، و بیرکەوتنەوەی لەدەستدانی باوکی لە ساڵی 2005 ـە.
هاوکات رۆژنامەی فووت میرکاتۆش باسی لەوە کرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شێوەیەکی تایبەتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دیێگۆ جۆتا کردووە.
وەڵام بدەوه