Kurdistan Press - پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی توندو یەكلاكەرەوە، وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە کە بكرێتە سەر هێزەكانی.

ئەنتۆنی بلینکن وتیشی، شەڕمان لەگەڵ ئێران ناوێت بەڵام زۆر بە قورسی وەڵامی كردنە ئامانجی بەرژوەندییەكانمان دەدەینەوە و جەخت لە مافی هەموو وڵاتێك دەكەینەوە, بەرگری لەخۆی بكات.

بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “هەر وڵاتێك لەجێی ئیسرائیل بێت, هەمان ئەو هەڵوێستە دەگرێتەبەر, كە ئیسرائیل ئەنجامیدەدات, كە ئەویش مافی بەرگریكردنە لەخۆی لەو هێرشانە”.

وتیشی “فەلەستینیەكان بەرپرس نین لەوەی حەماس ئەنجامیداوە, پێویستە لە سەر ئیسرائیل, هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر, بۆ دورخستنەوەی هاوڵاتیان لە نەهامەتی و تاكە رێگا بۆ دەربازبوون لەو بازنە توندوتیژیە مەترسیدارە, چارەسەری دوو دەوڵەتە”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه