Kurdistan Press - ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سەرتاسەری ئەمریکا تەنیووە. ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سەرتاسەری ئەمریکا تەنیووە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سەرتاسەری ئەمریکا تەنیووە.

سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكایی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی لێیان رایگه‌یاند، تا ئێستا سێزده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س تووشی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بوونه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، له‌ چل و نۆ ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون ده‌ركه‌وتووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، باری ته‌نگه‌تاوی له‌ بواری ته‌ندرووستیی گشتیی راگه‌یاند.

راگه‌یاندنی ئه‌و باره‌ ته‌نگه‌تاوییه‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له‌ ئه‌مه‌ریكا روویان له‌ هه‌ڵكشان كرد.

له‌ دوای هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانه‌وه‌، لایه‌نه‌ ته‌ندرووستییه‌كان هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسینیان خێراتر كرد و ده‌ستیان به‌ دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ چاره‌سه‌ر كرد.

ویلایه‌تی نیویۆرك، له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ویلاته‌كانه‌ له‌ رووی زۆری ژماره‌ی تووشبووانه‌وه‌، به‌ دوایدا ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا و ئیلینوی دێن.

ئاوڵه‌ی مه‌یموون یه‌كه‌مجار له‌ 1958 له‌ تووشبوونی دوو مه‌یموونی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی دانیمارك دۆزرایه‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه