Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبونەوەی هاکان فیدان و ڤلادیمێر پوتن بڵاو کرایەوە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی هاکان فیدان و ڤلادیمێر پوتن بڵاو کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی هاکان فیدان و ڤلادیمێر پوتن بڵاو کرایەوە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئه‌مڕۆ سێشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی ڕایگه‌یاند، مۆسکۆ کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هاوکات ڕۆڵی تورکیای لە دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ستایشی کرد.

لایخۆیەوە هاکان فیدان جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا کردەوە، هەروەها جەختی لە گرنگی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا کردەوە و ڕایگەیاند، سەرکردایەتی سوریا هەوڵی بەرچاو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر دەدات.

وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پابەندبونی وڵاتەکەی بە پێشکەشکردنی هەمو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەربڕی و دوپاتیکردەوە کە پلانەکانی داهاتوی بۆ دانوستانەکان لەگەڵ پوتن تاوتوێ کردوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ پێشوازی لە فیدان کردوه‌، لە کۆبونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا کرا، هەروەها هەوڵەکانی نێوەندگیری تورکیا لە شەڕی ئۆکرانیادا.

ئەو کۆبونەوانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەرەو هەڵکشان و پەرەسەندنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیادایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه