Kurdistan Press - 1350 کارمەند دوور دەخرێتەوە 1350 کارمەند دوور دەخرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

1350 کارمەند دوور دەخرێتەوە

بە پێی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بچووککردنەوەی حکوومەت، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە 1350 کارمەندی خۆی دەردەکات و ڕاشیگەیاندووە ئەمە گەورەترین ڕێکخستنەوەی ئەم وەزارەتخانەیە لە چەند دەیەی ڕابردوودایە.
ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزار و 107 فەرمانبەری مەدەنی و 246 ئەفسەری وەزارەتی دەرەوە کە لە ناوخۆی ئەمریکادا کار دەکەن،  لە ڕۆژانی داهاتوودا نامەی دەرکردنیان بۆ دەچێت.
بە پێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە گەیشتووەتە دەست ئەسۆشەیتێدپرێس، کارمەندانی مەدەنیی ئەم وەزارەتە 60 ڕۆژ مۆڵەتی زۆرەملێ وەردەگرن و دواتر بە فەرمی لە کارەکەیان دەردەکرێن. ماوەی مۆڵەتی زۆرەملێ بۆ ئەفسەرەکان 120 ڕۆژ دەبێت.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک سەردانی مالیزیای کردووە لەمبارەیەوە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: "ئەمە هەنگاوێکە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی وەزارەتی دەرەوە بە مەبەستی کارامەتر کردن و چڕکردنەوەی کاری وەزارەتخانەکە".
وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی کارمەندانی خۆی ئاگادار کردبووەوە کە بەم زووانە نامەی دەرکرانیان بەدەست دەگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه