Kurdistan Press - لیندسی گراهام: "بەم زووانە كۆتایی دێت" لیندسی گراهام: "بەم زووانە كۆتایی دێت" | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیندسی گراهام: "بەم زووانە كۆتایی دێت"

سیناتۆرێكی كۆمارییەكانی ئەمەریكا پۆستەكەی  سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئێرانەوە شیدەكاتەوە و دەڵێت "پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ كە دەڵێت، "یارمەتی لە ڕێگەدایە" بە واتای شەپۆلێكی گەورەی هێرشی سەربازی، سایبری و شەڕی دەروونی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران روودەدات.

 لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیویەتی "سەرۆك ترەمپ بێگومان ئۆباما نییە. بە بڕوای من، كاتێك باس لە پاراستنی بەرژەوەندییە سەرەكییەكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا دەكرێت، ئەو ڕێگەی دووەمە".

گراهام باسی لەوەشكردووە "بۆ سیستەمی جیهانی، هیچ هەڕەشەیەك گەورەتر نییە لە ڕژێمی ئایەتوڵاكانی ئێران، ڕژێمێك كە بێ هیچ دوودڵییەك خەڵكی خۆی دەكوژێت، پشتیوانی لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەكات و دەستی بە خوێنی ئەمەریكییەكان سوورە".

نووسیویشیەتی: لێدانە كوشندەكە بۆ ئایەتوڵا خامنەیی زۆر گەورە دەبێت، خۆپیشاندەرانی بێ چەك دێنە سەر شەقامەكان و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە، چونكە بڕوایان وایە سەرۆك ترەمپ پشتیوانیان لێدەكا، بۆیە بەدڵنایەوە پشتیوانیان  دەكات.

لەكۆتاییشدا ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، كابووسی درێژخایەنی خەڵكی ئێران "بەم زووانە كۆتایی دێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه