Kurdistan Press - لیندزی گراهام هۆشداری دەدات : دەبێت کورد بپارێزین لیندزی گراهام هۆشداری دەدات : دەبێت کورد بپارێزین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیندزی گراهام هۆشداری دەدات : دەبێت کورد بپارێزین

لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند کۆدەنگییەکی بەهێز لە کۆنگرێس هەیە بۆ پاراستنی کورد لە سووریا و هۆشداریشی دا کە دەسەڵاتەکانیان ڕاستەقینەن.

گراهام لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا بەرژەوەندییەکی بەهێز و پەرەسەندوو لە نێوان هەردوو پارتەکە (کۆماری و دیموکرات) لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا هەیە سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی سووریا.

سیناتۆرە ئەمەریکاییەکە ڕوونی کردەوە کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزن کە لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعشدا پشتیوانیان بوون، هەروەها زۆر گرووپی تریش.

لیندزی گراهام لە کۆتاییدا هۆشداریی دا و گوتی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پیران ڕاستەقینەن و چاوەڕوان بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه