سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی ئاشكرای كرد، ئیتاڵیا ئامادەكاری دەكات بۆ ڕەوانەكردنی كۆمەك و یارمەتی بۆ وڵاتانی كەنداو، لەوانە سیستمی بەرگریی ئاسمانی تا وڵاتانی كەنداو لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئێران سوودی لێ ببینن.
جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بۆ ڕادیۆی ئاڕ تی ئێلی ئیتاڵی گوتی، ئیتاڵیا ئامادەكاری دەكات بۆ ڕەوانەكردنی كۆمەك و یارمەتی بۆ وڵاتانی كەنداو، ئەو كۆمەك و هاوكارییانەی بۆ وڵاتانی كەنداو ڕەوانەی دەكەین، بۆ بەرگریكردنە لە خۆیان بەتایبەتیش سیستمی بەرگریی ئاسمانی.
لە بەشێكی تری قسەكانی میلۆنی دووپاتی كردەوە، ئەمە وەك هەوڵێكە تا وڵاتانی كەنداو خۆپارێزی لە پەلامارەكانی ئێران بكەن و هێرشەكان لە ئاسمانەوە تێكبشكێنرێن، بەمشێوەیە ئێمە تەنیا كۆمەكیان دەكەین، ئیتاڵیا لە حاڵەتی جەنگ نییە و ناشمانەوێ بچینە ناو هیچ جەنگێكەوە


وەڵام بدەوه