هێزی دەریایی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد، كەشتییەكی جەنگی بە ناوی "فیدریكۆ مارتینینگۆ" رەوانەی قوبرس دەكات بۆ ئەوەی لە بەرگریكردن لە وڵاتەدا بەشدار بێت.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، گوتەبێژی هێزی دەریایی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی بڕیاری داوە كەشتییەكی جەنگی بە ناوی "فیدریكۆ مارتینینگۆ" رەوانەی قوبرس بكات بۆئەوەی پارێزگاری لەو دوورگەیە بكات.
ئەمەیش لە چوارچێوەی پاراستنی قوبرس دەبێت لە هێرشەكانی ئێران، جگە لە ئیتاڵیا هەر یەكە لە فڕەنسا و ئیسپانیا و هۆڵەندا تێیدا بەشدارن.
دووشەمی رابردوو فرۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی هێرشی كردە سەر بنكەیەكی ئاسمانی بەریتانیا لە قوبرس، ئەمەییش دوو رۆژ دوای ئەو هێرشانە بوو كە ئەمەریكا و ئیسرائیل كردیانە سەر ئێران و بەریتانیایش پشتیوانی خۆی راگەیاند.


وەڵام بدەوه