فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هەموو ستافی فڕۆکە سووتەمەنیپێدەرە ئەمریکییەکە گیانیان لەدەستدا کە 6 کەس بوون.
رۆژی هەینی، 13-3-2026، سێنتکۆم بڵاویکردەوە، هەموو ستافی فڕۆکە سووتەمەنیپێدەرەکە کە لە جۆری KC-135 بوو، گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی رۆژئاوای عێراق کەوتە خوارەوە.
وەک سێنتکۆم دەڵێ، فڕۆکەکە رۆژی 12ی ئادار لە کاتی فڕینیدا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" تێکشکا و کەوتە خوارەوە.
لێکۆڵینەوە لە هۆکار و دۆخی رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە کە تێکشانی فڕۆکەکە بەهۆی تەقەی دووژمن یان تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکانەوە نەبووە.
سێنتکۆم دەڵێ، ناسنامەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو تێپەڕبوونی 24 کاژێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان، بە پارێزراوی دەمێنێتەوە و ئاشکرا ناکرێت


وەڵام بدەوه