سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا (مایک جۆنسن) ڕایگەیاند کە حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ ململانێکان لەگەڵ ئێران وەک جەنگێکی فراوان نابینێت، بەڵکوو جەخت دەکاتەوە کە کێشەکان لە قۆناغی کۆتاییدان.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "Salem News"، جۆنسن ئاماژەی بەوە کرد کە ناکرێت دۆخەکە وەک جەنگێکی ماوەدرێژ و هەمیشەیی سەیر بکرێت و ئێستا گفتوگۆی دیپلۆماسی لە نێوان هەردوولادا هەیە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان پاراستنی بەکراوەیی گەرووی هورمزە بۆ جووڵەی کەشتیوانی، و پێشبینی دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەکان یەکلا ببنەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دراون کە لە هەمان ڕۆژدا دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئێران هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاش هۆشداریی بە هاووڵاتییانی داوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی وریاییدا بن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه