Kurdistan Press - ترەمپ هێرش دەکەینە سەر ئێران ترەمپ هێرش دەکەینە سەر ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هێرش دەکەینە سەر ئێران

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەینەوە و ڕەنگە سبەی بێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕای گەیاند کە بیر لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەنەوە و ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا جێبەجێ بکرێت.
لە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە بژاردەی سەربازی دژی ئێران لەسەر مێزە و ڕەنگە بە کتوپڕی جێبەجێ بکرێت.
ترەمپ لە لێدوانەکەیدا گوتی، "بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەینەوە و ڕەنگە سبەی ئەوە ڕوو بدات، بەڵام کاتی هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراو ئاشکرا ناکەم".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشنیازی بۆ ئەمەریکا کردبوو گەرووی هورمز بکاتەوە، بەو مەرجەی واشنتن گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی تاران هەڵبگرێت، بەڵام دیارە ئەمەریکا بژاردەی فشاری توندتری هەڵبژاردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا