وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لیستی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
ئەمرۆ یەکشەممە 9/6/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "لیستی ناوی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا."
ئاماژە بەوەش دراوە: "دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا تا بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت."
وەڵام بدەوه