Kurdistan Press - بەهای تمەن بەرزبووەوە بەهای تمەن بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهای تمەن بەرزبووەوە

دۆڕانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەمەریکادا، بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلار بەرز کردەوە و پێشبینی دەکرێت دۆخی تمەن زیاتر بەرەو باشبوون بچێت.
 دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی دیموکراتەکان، چاوەڕوان دەکرێت فشارەکانی سەر ئێران کەم ببنەوە و کۆتایی بە دۆخی شەڕ بێت. ئەمڕۆ پێنجشەم لە بازاڕی تاران، نرخی دۆلار بە ڕێژەی 2.26% دابەزی و هەر دۆلارێک بە 267,700 تمەن مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە هەفتەی پێشوو دۆلار بە ڕێژەی 1.54% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.ئەم بووژانەوەیەی تمەن لە کاتێکدایە کە پێش هەڵبژاردنەکان و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، بەهۆی فشارە ئابوورییەکان و سزاکانەوە، تمەن بە ڕێژەی 49.05% بەهای خۆی لەدەست دابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا