وەزارەتی دارایی، بانکەکانی لەبارەی دەوامکردن بۆ دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژن ئاگادار کردەوە و بەرپرسێکیش جەخت دەکاتەوە "مووچەی هەمووان دەدرێ."
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکەکانی وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: هەموو بانکەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، کە لە ڕۆژانی سێشەممە بۆ پێنجشەممە، کە مووچەی هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆران دەدرێ، دەوامیان بەجۆرێک زیاد بکرێت، مووچە هەمووان بدرێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش دا: ئەو فەرمانبەرانەی لە بانک مووچەیان وەردەگرن، یان لێژنەکانی مووچەی فەرمانگەکان، زۆرترین ئاسانکارییان بۆ دەکرێت و هەموو ڕێکارێک گیراوەتەبەر، پێش جەژن هەموو لایەک مووچەیان پێ بدرێ."
ڕوونیشی کردەوە، چەند ڕۆژێکە بەرپرسی بانکەکان زۆرترین دەوامیان هەیه، بۆ ئەوەی ئیشوکاریان بە باشی بڕوات و فشارەکان کاریگەرییان نەبێ.
جەختی کردەوە، ئەگەر پارەیان بێت، ئامادەن مووچەی مانگی پێنجی هێزی ئەمنیش دابەش بکەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، لەئەمڕۆوە تاوەکوو پێنجشەممە، مووچەی مانگی پێنجی 31 وەزارەت و دەستە و فەرمانگە دابەش دەکرێت، هاوکات مووچەی مانگی چواری وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگەش دەدرێ. لای خۆیەوە، محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر،ڕاگەیاند: "لەو ماوەیەی کە مووچە دابەش دەکرێت، چەندی پێویست بکات بۆ خزمەتی مووچەخۆران، لە دەوامکرن بەردەوام دەبین. باسی لەوەش کرد، چەندین جار لە ڕۆژانی پشووشدا دەوامیان کردووە و پێویست بکات لە پشووش له دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبن.
وەڵام بدەوه