ئەو 100 هەزار دینارەى کە لە مووچەى ژمارەیەک خانەنشینی هەرێم بڕدرا بوو، بۆ مووچەی مانگى دوو ناگەڕێتەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە خانەنشینیی هەرێم راگەیاند، تا ئێستە محەمەد سوودانی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق واژووی لەسەر نووسراوی خەرجکردنەوەی 100 هەزاری مینحەی خانەشینان نەکردووە، کە لە مانگی رابردووەوە لێیان بڕداوە.
زیاتر گوتی، هەرکات واژوو لەسەر نووسراوەکە کرا بۆ خەرجکردنەوەی، ئەو مینحەیە بۆ خانەنشینان دەگەڕێتەوە. بۆ مووچەی مانگی دوو خەرج ناکرێت چونکە فریا ناکەوێت و چاوەڕێین بۆ مانگەکانی تر.
لای خۆیەوە دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە راگەیاند، ئەو مینحەیە بە بڕیارێکی سوودانی بۆ ئەو خانەنشینانە خەرج دەکرا کە مووچەکەیان خوار یەک ملیۆن بوو، ئەوە بۆ ساڵی 2024، بۆیە بۆ دووبارە خەرجکردنەوەی بۆ ساڵی 2025 دەبێت دووبارە سوودانی بڕیاری لەسەر بداتەوە.
بەهۆی ئەو مینحەیەوە کەمترین مووچە لە هەرێمی کوردستان بۆ خانەنشینان دەبێتە 420 هەزار دینار، بەڵام مانگی رابردوو راگیرا.
وەڵام بدەوه