دوای دروست بوونی کێشەیەک لە لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی، وەزارەتی دارایی دڵنیایی لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەدات.
لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بڕیار بوو ئەمڕۆ تەواو بێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە لیستی مووچەخۆرانی سەربازی کەمێک دوا کەوت، ئەمڕۆ بەچڕی کاری لەسەر کراوە و سەرجەم کارمەندانی ئامادەکردنی لیستی مووچە لەگەڵ تیمێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکرێن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێ کێشە بە سیستمی پەیرۆڵ لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ناردنی لیست، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو بکات، وەکو هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون لە کۆتایی ئەم مانگەدا بنێردرێت. لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدا 50ی داهاتی باج و گومرگ بۆ بەغدا نێردرا، هاوکات میزان موراجەعە تەواو بوو و لەگەڵ لیستی مووچە دەنێردرێت.
وەڵام بدەوه