Kurdistan Press - نرخی نەوت فڕی نرخی نەوت فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوت فڕی

ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئابی 2026، نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 4% بەرز بووەوە، دوای ئەوەی ئێران و ئەمەریکا داوای قەرەبووکردنەوەیان لە یەکتر کرد، کە ئەمەش هیواکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کەم کردەوە.
ئێران داوای کردووە کە دەبێت ئەمەریکا سزاکانی لەسەر لاببات و ژمارەیەک مەرجی تری جێبەجێ بکات لە بەرانبەر کردنەوەی گەرووەکەدا، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاندووە، دەبێت ئێران قەرەبووی هەموو ئەو کەسانە بکاتەوە کە کوشتوونی یان بە سەختی برینداری کردوون.
پێشتر و هەر ئەمڕۆ، نرخی نەوت بەرز بووەوە بەهۆی نادیاریی کاتی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە، لە کاتێکدا هێشتا دۆخەکە ناڕوونە و ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی کەشتیوانی مسۆگەر نەکراوە.
گرێبەستەکانی نەوتی برێنت 91 سەنت بەرز بووەوە، واتە بە ڕێژەی 1.09%، و گەیشتە 84.46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش 61 سەنت، واتە بە ڕێژەی 0.78% بەرز بووەوە و گەیشتە 78.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا