Kurdistan Press - داشکاندنی گەورە گەڕایەوە داشکاندنی گەورە گەڕایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داشکاندنی گەورە گەڕایەوە

پڕۆژەی رووناكی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە 18ـی مانگی داهاتوو، دواین كاتە بۆ دانەوەی قەرزە كۆنەكان كە داشكانی 50%ـی بۆی كراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردووەتەوە، دواین دەرفەت بۆ داشكاندنی قەرزی كۆنی پێش ڕووناكی داشكاندنی تا 50% بۆ هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی، داشكاندنی تا 25% بۆ شوێنە پیشەسازی، بازرگانی و حكوومییەكان بەردەستە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی داشكێنراوی قەرزەكەتان بە یەكجار لە ڕێگەی ئی-پسوولە یان فرۆشیاری وزە بدەن و پێش 18ی تشرینی یەكەم، لەم دەرفەتە سوودمەند بن.
پڕۆژەی رووناكی ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای ئەم ڕێكەوتە، داشكاندنەكە كۆتایی دێت و قەرزی ماوە بەشێوەی قیستی مانگانە و بەبێ داشكاندن، دەدرێتە سەر پسوولەكانی ڕووناكی.
ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای هاوووڵاتییان جارێكی تر قەرزی كارەبای داشكێنراوی دووبارە درێژ كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا