Kurdistan Press - مەترسییە گەورەکە راگەیاندرا مەترسییە گەورەکە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسییە گەورەکە راگەیاندرا

ئەمڕۆ سێشەم 29ی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا بڵاوی کردەوە، بڕیارە تا سبەی چوارشەم هێزەکانی ئەمەریکا دوایین بنکەکانیان لە عێراق چۆڵ بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو کشانەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆشاییەکی تەناهیی گەورە دروست ببێت و دەرفەت بداتە گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هەژموونی زیاتر بەسەر بڕیاری سیاسی و تەناهیی وڵاتەکەدا بسەپێنن.
 شارەزایانی تەناهی و سەرکردە هۆزەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، حكوومەتی عێراق بەتەواوی ئامادە نییە دۆسیەی تەناهی بگرێتە دەست و کشانەوەی ئەمەریکاش بەم شێوەیە مەترسیی بۆ سەر سەروەریی تەناهی هەیە.
 بەرپرسانی سەربازی و تەناهی ئاشکرایان کردووە، بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی هەواڵگری و لۆجستیی ئەمەریکا، شانە نوستووەکانی گرووپە چەکدارەکان و تێکدەرانی ئاسایش دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و ورەیان بەرز بووەتەوە.
سەرچاوە تەناهییەکان هۆشدارییان داوە کە تێکدەرانی ئاسایش دەیانەوێت کاتی کشانەوەی هێزەکان بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش، بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بدەن کە هێشتا هێزیان ماوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمەریکا لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراقە و لەو ماوەیەدا 4500 سەربازی گیانیان لەدەست داوە، لە ململانێکانی ئەمساڵیشدا حەوت سەربازیان لە ناوخۆی عێراق کوژراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا