Kurdistan Press - ئەم جورە خواردنانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە ئەم جورە خواردنانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم جورە خواردنانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک لە پێنسێلڤانیا دەریدەخات، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەورییە ناتێرەکان، تووڕەبوون کەمدەکەنەوە، بەجۆرێک کار لە خانەکانی مێشک دەکەن و دەروون ئاسوودە دەکەن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی پێنسێلڤانیان بە بەشداریی نزیکەی چوار هەزار کەس کرا و دەرکەوت، ئەوانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە چەورییە ناتێرەکانیان خواردووە 28٪ تووڕەبوونیان کەمبووتەوە و دۆخی دەروونییان ئاسوودەتر بووە

ئادریان رەین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆکە دەڵێت: خۆراکەکانی وەکو 'گوێز، زەیتی زەیتوون، ماسی، هێلکە و بەشێک لە پاقلەمەنییەکان' مێشک هێوردەکەنەوە، بەمەش تووڕەیی کەمدەبێتەوە.

بە گوێرەی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا 3 کە چەورییەکی ناتێرە، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە، تەنانەت یارمەتیی کەمکردنەوەی چەوریی کۆلیستڕۆڵ و چەوریی سیانیی خوێنیش دەدات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه