Kurdistan Press - ئینتیفاز قەنبەر : دەبێت ئەو ھێزانە بزانن ھیچ حكوومەتێك بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری سەرۆك بارزانی ناتوانن حكوومەت پێكبێنن ئینتیفاز قەنبەر : دەبێت ئەو ھێزانە بزانن ھیچ حكوومەتێك بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری سەرۆك بارزانی ناتوانن حكوومەت پێكبێنن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئینتیفاز قەنبەر : دەبێت ئەو ھێزانە بزانن ھیچ حكوومەتێك بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری سەرۆك بارزانی ناتوانن حكوومەت پێكبێنن

ئینتیفاز قەنبەر، سەرۆكی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: شایستەكانی ھەرێمی كوردستان نەك فەزڵ و خێرە لای عێراق ،بەڵكوو ماف و شایستەی كوردستانن و دەبێت حكوومەتی عێراقی ھەموو مافەكانیان بدات، ئەو مافانە ھەموو بەپێی رێككەوتن و مافە دەستوورییەكانن، چونكە دەبێت ئەو ھێزانە بزانن ھیچ حكوومەتێك بە كابینەی سوودانیشەوە بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری سەرۆك مەسعود بارزانی ناتوانن حكوومەت پێكبێنن.
هەروەها گوتیشی: دەبێت حكوومەتی عێراق بەئەركی خۆی ھەڵسێت و مافەكانی ھەرێم جێبەجێ بكات، دەبێت ھەمووانیش ئەوە بزانن ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكوومەتی عێراقی بكشێتەوە ئەوە كۆتایی بە كابینەكە دێت و ھیچ مانایەكی نامێنێت.
سەرۆكی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی ئاماژەی بەوەشدا: ئەو پشكەی بۆ ھەرێم دیاریكراوە كەمترین پشكە، بەڵام حكوومەتی كوردستان دەیەوێ كێشەكان چارەسەر بكرێت و بەو پشكەش ڕازیبووە، نەك لە بەر ترس ،بەڵكو لەبەر ئاشتی و دەیەوێت بەڕێگای ئاشتی چارەسەر بكرێن، چونكە ئەگەر بەڕێژە بێت ژمارەی دانیشووان زیاتر لە 5 ملیۆن كەسە ،بەڵام جێگای داخە كە هەندێك لایەن دەیانەوێت لەم حكوومەتەدا ئەم مافانە بە كورد نەدرێت.
ھەروەھا دەشڵێت: ھەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە، دژایەتی گەلی كوردستان كراوە و لەم حكوومەتانەش دا بەردەوامبووە، بۆیە بڕواناكەم وا بچێتە سەر.
هاوكات ئینتیفاز قەنبەر، سەرۆكی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی، لە بارەی دۆخی كەركووك، گوتی: لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە دۆخی كەركووك تێكچووە و غەدر لە كورد دەكرێت و خەڵكی كورد ئەشكەنجە دەدرێت، ئەو لایەنانەش نایانەوێت پارتی بگەڕێتەوە ،چونكە دەزانن پارتی دەماری كەركووكە و ئەمەش رێككەوتنە و دەبێت پارتی بگەڕێتەوە ،چونكە ئەمە مافی پارتییە و دەبێت ھەبێت، بەڵام بەداخەوە پشێویان نایەوە و گەنجی كوردیان بە كوشتدا و ھیچ گەنجێكی دیكەی نەتەوەی تر نە كوژرا، ئەوەش تاوانێكی دژی مرۆیی بوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بێھێزبوونی حكوومەتی عێراقی و كاری نادروستی دادگایی فیدڕاڵ و ھەموویان دەزانن ئەم دادگایە لە ژێر دەستی دەرەكی دایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا