Kurdistan Press - حکومەتی هەرێم داوای جووڵەی نێودەوڵەتی دەکات حکومەتی هەرێم داوای جووڵەی نێودەوڵەتی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی هەرێم داوای جووڵەی نێودەوڵەتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەم 17ی ئابی 2026، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە توندی شەرمەزاری کرد. نووسینگەکە داوای جووڵەی نێودەوڵەتی کرد و داوای لە حكوومەتی فیدراڵ کرد کە نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات و داوا لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ بکات گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانە بکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نووسینگەکە نیگەرانیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت، کە دواینیان هێرشەکەی ئەمڕۆ بوو لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کە نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکی حكوومەتی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی لە هەولێر کردە ئامانج.
هەروەها دووپات لەوە کراوەتەوە، بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕژدە بۆ سەر ئاسایشی دانیشتووان و سەقامگیریی دامەزراوەکان و سەلامەتیی پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێم.
نووسینگەکە دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکی دەستوورییە و پێویستە ڕێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت، سەرەڕای ئەوەی کە حكوومەتی هەرێمی کوردستان بێلایەنیی خۆی ڕاگەیاندووە و ڕێگەی نەداوە خاکەکەی وەک سەرچاوەیەک بۆ هیچ هێرشێک بەکاربهێنرێت.
لەسەر ئەم بنەمایە، نووسینگەکە داوا لە حكوومەتی فیدراڵ دەکات کە نامەیەکی ناڕەزایەتیی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات، داوا لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ بکات گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانە لە جنێڤ بکات و داوای گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو بکات بۆ پاراستنی مەدەنییەکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا